تا دێت هێرشه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوک و پارێزگاكانى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ڕووى له‌زیاد بوونه و ته‌نها شه‌وى ڕابردوو چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامداوه.
پلانى نوێى چه‌كدارانى داعش بڕینى ڕێگه سه‌ره‌كیه‌كان و دانانى بۆمب و هێرشكردنه سه‌ر خاڵه سهربازیهكانه، به‌تایبه‌ت جم و جۆڵى مه‌فره‌زه‌كانى سه‌ر به‌و ڕێكخراوه خه‌ریكه هاتووچۆكردن له‌پارێزگاى كه‌ركوک و دیاله له‌شه‌واندا په‌كده‌خات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌رپرس له‌ناحیه‌ى جهلهولاى پارێزگاى دیاله، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"شه‌وى ڕابردوو چه‌كدارانى داعش له‌نزیک ناحیه‌ى سه‌عدیه هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكى سه‌ربازى حه‌شدى شه‌عبى و پێكدادانێكى قورس ڕوویداوه."
وتیشى"له‌و كاته‌دا خێزانێک كه له‌به‌غداوه به‌ره‌و ناوچه‌ى گه‌رمیان ڕۆیشتوون، كه‌وتونه‌ته نێو شەڕەکە و به‌و هۆیه‌وه 5 كه‌سیان كوژران و 4 كه‌سى تریشیان برینداربوون، كه دوو له كوژراوه‌كان پزیشک بوون."
هه‌ر شه‌وى ڕابردوو له‌نێو كه‌ركوكدا و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراوه‌وه، 4 كه‌س برینداربوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌سنورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینیش جم و جۆڵى فراوانیان هه‌یه.
عه‌لى حسێنى وته‌بێژى میحوه‌رى باكورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى، جم و جۆڵه فراوانهكانى داعشى بۆ نزیكبونه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق گێرایه‌وه، وتى"داعش ده‌یه‌وێت له‌كاتى هه‌ڵبژاردندا ته‌شویش دروست بكات."
جم و جۆڵه فراوانهكانى داعش له‌كاتێكدایه ره‌خنه له‌هێزه عێراقیه‌كان ده‌گیرێت ، به‌وه‌ى ته‌نها سه‌ر شه‌قامه گشتیه‌كان ده‌پارێزن و گوند و ناوچه دووره ده‌سته‌كانیان پشتگوێ خستووه.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد ئەنوەر