بڕیاربوو سبه‌ینێ دووشه‌مه دكتۆر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست له كارکێشانهوهى له‌پۆسته‌كه‌ى ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌ست له كاركێشانهوهكهى بۆ ڕۆژى سێشهمه دواخست.
مه‌جید ساڵه‌ح ڕاوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ده‌نگى ئهمهریكاىڕراگهیاند"دكتۆر یوسف محه‌مه‌د ده‌ست له كاركێشانهوهكهى بۆ ڕۆژى سێشهمه دواخست، به‌هۆى كۆچى دوایى به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه."
بڕیاربوو سبه‌ینێ دوو شه‌مه یوسف محه‌مه‌د له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى له‌پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ئاكار محه‌مه‌دى به‌رێوه‌به‌رى نوسینگهكهى به‌جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچى دوایى كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆى دواخستنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى سێشهمه.
ده‌رباره‌ى ناوه‌رۆكى وتاره‌كه‌ى كه رۆژى سێشهمه و له‌میانه‌ى راگه‌یاندنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا ئاراسته‌ى راى گشتى ده‌كات، راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتى"له‌پاڵ راگه‌یاندنى ده‌ست لهكاركێشانهوهیدا، دكتۆر یوسف وتارێكیش بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئێستا ناتوانین ناوه‌رۆكه‌كه‌ى باس بكه‌ین."
دكتۆر یوسف محه‌مه‌د كه له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى وه‌رگرتووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆره و به‌هۆى گرفتى نێوان پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه، رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كردنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى پێنه‌دراوه.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد /دکتۆر یوسف