سه‌رۆک وه‌زیری ئیسپانیا ماریانا راخۆی له رۆژی چوارشه‌ممه وتی ئه‌و له رێبه‌رانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی که‌ته‌لۆنیا داوای روونکردنه‌وه ده‌کات ئاخۆ سه‌ربه‌خۆیان راگه‌یاند یان نا.
پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نه ئاسایی بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی جیابوونه‌وه، راخۆی وتی ئه‌و جۆره روونکردنه‌وه له به‌ندێکدا له ده‌ستوری ئیسپانیادا هاتووه که به حکومهتکهی رێگا ده‌دات له راگرتنی ئۆتۆنۆمی که‌ته‌لۆنیا.
کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، رۆژێک پاش ئه‌وه دێت کە رێبه‌ری کهتەلۆنەکان کارلیس بویدمنت لە پەرلەمانی هەرێمەکەیان ڕایگەیاند ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی مافێکی ڕەوای خۆیانە. بەڵام لە ئێستادا هه‌ر ههنگاوێکی فه‌رمی راگرت بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، ئەمەش به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ناوەندی له مه‌درید.
وته‌بێژێک بۆ حکومه‌تی راخۆی وتی شیانی دیالۆگ نییه له کاتێکدا رێبه‌رانی کهتەلۆنیەکان بڕیاریان داوه جیابۆنهویان ده‌وێت.
وتیشی حکومه‌ت په‌سه‌ندی تاکتیکی که‌ته‌لۆنیا ناکات بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
Spain Catalonia