به‌رپرسانى كورد، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له ڕۆژى 25ى ئه‌یلول له‌كه‌ركوك ده‌كه‌نه‌وه و هێزه‌كانى ئاسایشى یه‌كێتى و پارتیش له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان جێگیركراون، عه‌ره‌بى سوننه ناڕازیه له پرۆسه‌كه به‌ڵام هه‌ڵوێست وه‌رناگرێت، له‌كاتێكدا توركمان هه‌ڕه‌شه‌ى ڕێگرى كردن له‌ده‌نگدان لهگهڕهكه توركمانیه‌كان ده‌كات.
لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات به‌رێوه‌به‌رى ئاسایى كه‌ركوكى پارتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"له‌گه‌ڵ ئاسایشى كه‌ركوكى یه‌كێتیدا پێكه‌وه و به‌هه‌ماهه‌نگى هێزمان له ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان جێگیركردووه و ناوه‌نده‌كان ده‌پارێزین."
وتیشى"ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌كه‌ركوک كۆتایى پێكهاتوه و سبه‌ینێ پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكیش به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه جێگیركراون و له‌حاڵه‌تى پێویستدا دێنه ناو شار."
له‌شارى كه‌ركوک نزیكه‌ى 800 هه‌زار كه‌س و له‌قه‌زاى داقوق ى باشورى ئه‌و شاره نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ناو شارى كه‌ركوك 280 بنكه‌ى ده‌نگدان و له‌قه‌زاى داقوق و دهوروبهریشى 10 بنكه‌ى ده‌نگدان به‌ڕووى ده‌نگده‌ران دا ده‌كرێنه‌وه.
دوێنێ له‌شارى كه‌ركوك گرفت له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى روویداو رێگه‌نه‌درا سندوق به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان دا دابه‌ش بكرێن، به‌و پێیه‌ى به‌رپرسه یهكێتیهكانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ دواخستنى ریفراندۆمدان و پێیانوایه پرۆسه‌كه زیان به داهاتوى كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مرۆ گۆرانكارى به‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان دا رووبدات له‌دواى كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانى.
له‌تیف نێروه‌یى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ریفراندۆم و گێرانه‌وه‌ى ناوچه‌دابراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم خواستى له‌مێژینه‌ى یه‌كێتى یه."
ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌كه‌ركوك بریارى تاكلایه‌نه‌ى كورده و بێ رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانى شاره‌كه.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئێمه وه‌كو عه‌ره‌بى سونه پێمانباشه ریفراندۆم دوابخرێت."
وتیشى"سبه‌ى ریفراندۆم له‌كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت و هیچ گرفتێك له‌ئارادا نیه و مه‌ترسى روودانى پشێویش ناكرێت."
به‌ڵام به‌ره‌ى توركمانى پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بى سونه، هه‌ڕه‌شه‌ى رێگه نه‌دات به پرۆسه‌ى ده‌نگدان ده‌كات لهگهڕهكه توركمان نیشینه‌كان، له‌كاتێكدا له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش ناوه‌ندى ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات وتى"توركمانه‌كان ئاساییه ده‌نگ نه‌ده‌ن ، به‌ڵام گرفت دروست كردن بۆ ده‌نگدان له‌كه‌س قه‌بوڵ ناكه‌ین و وه‌كو حكومه‌ت لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ین."
حكومه‌تى عێراقیش به‌توندى دژى ریفراندۆمه له‌كه‌ركوك و هه‌زاران سه‌ربازى له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شاره به‌بیانوى شه‌ڕى حه‌ویجه كۆكردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مرۆش هێزه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران له ناوچه‌كانى نزیك ده‌روازه‌ى سنورى په‌روێزخان ى سه‌ربه قه‌زاى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله مانۆرى سه‌ربازى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد کەرکوک