ڤیدیۆ: مامۆستایان و فەرمانبەرانى گەرمیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا

Kalar

ژمارەیەكى زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم پەروەردەى كەلار گردبوونەوەیان ئەنجامدا و تیایدا داواى پێداچوونەوەیان به ‌سستمى پاشەكەوتكردنى موچە و پـێدانى موچەكانیان كرد لە كاتى خۆیدا.

مامۆستایان و فەرمانبەرانى كەلار لە گردبوونەوەكەیاندا، جەختیان لەسەر بەردەوامبوون لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى كردەوە ، هەتا ئەو كاتەى حكومەت داواكانیان جێبەجێ دەكات و بڕیاریشیاندا ، نەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانى خوێندن و بەردەوامى بە ناڕەزایەتیەكانیان بدەن.

خۆپـیشاندانەکە بە شێوەیەکی ئاشتیـیانە بەڕێوەچوو و لە لایەن ڕێـکخەرانی ڕێگری کرا لەوەی ئاڕاستەکەی بۆ توندوتیژی بگۆڕدرێت.

ڕاپۆرتی دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە ببینە:

Your browser doesn’t support HTML5

خۆپـیشاندانی مامۆستا و فەرمانبەری کەلار - 27 ی نۆی 2016