ڕۆژى يه‌كشه‌ممه له ميحوه‌ره‌كانى باشيک و خازر و گوێر چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردووەته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌م هۆيه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌يه‌ك گيانى له ده‌ستدا و چه‌ندى تريش برينداربوون و زيانى زۆرى ماددى و گيانيش به‌ر چه‌كدارانى داعش كه‌وت.
نه‌جم عه‌بدوڵلا جێگرى ميحوه‌رى باشيكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند ئه‌م په‌له په‌ل و شهڕكردنهى داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هى ئه‌وه‌يه كه خويان ده‌زانن شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى موسڵ نزيكبووتهوه بويه هێرش ده‌كه‌ن به‌ڵام له ماوه‌يه‌كى نێزيكد موسڵ ئازاد ده‌كرێته‌وه ، به چه‌كى قورس شه‌ره‌كه ده‌ستى پێكرد و پێشمه‌رگه‌ش به‌رپه‌رچى داعشيان دايه‌وه و چه‌ندين جۆرى چه‌ك له‌م شه‌ڕانه‌شدا به‌كارهاتووه به‌لام زياتر شه‌ڕى هاوه‌ن بوو.
چەکدارانی داعش لە رێگەی خۆکوژ و هێزی پیادەوە هێرشیان کردووته سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە كه هەوڵی ئەوەیان ده‌دا دزە بکەنە نێو سەنگەرەکانی پێشمەرگە دواجار چه‌كدارێكى داعش خوى به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا ته‌قانده‌وه و چه‌ند پێشمه‌رگه‌يه‌ك گيانيان له ده‌ستدا و چه‌ندى تريش برينداربوون.
له‌مباره‌يه‌وه لیوا ئەحمەد کۆیی فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی زێڕەڤانی لە میحوەری گوێڕ به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند ڕۆژى يه‌كشه‌ممه چه‌كدارانى داعش لە چەند قوڵ و ميحوه‌رێكه‌وه هێرشیان کردە سەر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزەکانی پێشمەرگە بەر لە هێرشەکە تەقەی زۆریان کرد و دوای تەقەکردنەکەش، سێ خۆکوژی داعش بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە هاتن، دوو لەو خۆکوژانە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەقێنرانەوە، بەڵام خۆکوژێک توانى خوى بگه‌يه‌نێته نێزيك پێشمەرگەكان و خۆی تەقاندەوە به‌م هۆيه‌شه‌وه سێ پێشمه‌رگه گيانيان له‌ده‌ستدا و پێنجى تريش برينداربوون.
شايه‌نى باسه بريندارانى هێرشه خوكوژيهكهى داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر گواسترانه‌وه ، فه‌رمانده سهربازيهكانى پێشمه‌رگه‌ش ئه‌م هێرشانه‌ى داعش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئۆپه‌راسيۆنى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ نزيكبووتهوه بويه داعش هه‌وڵ ده‌دات له رێگاى ئه‌م هێرشانه‌وه دوا بخات.
Your browser doesn’t support HTML5
ئەحمەد زێباری