بارزانى لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ چارەنوسى پێشمەرگە دیلەكان پێكدەهێنێت

سەرۆكى هەرێمى كوردستان لیژنەیەک پێكدەهێنێت بۆ ئەوەى بەدواداچوون بۆ چارەنوسى ئەو پێشمەرگانە بكات كە لاى داعشن. بریارە لیژنەكە ئەمڕۆ لەگەڵ كەس و كارى پێشمەرگە دیلكراوەكاندا كۆ ببێتەوە.

تاریق رەفیق باوكى ئاسۆ كە یەكێكە لە پێشمەرگە دیلكراوەكانى لاى داعش و ڕۆژى یەكشەممە چاوی بە بارزانی کەوت، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"كاتێک گرتەى ڤیدیۆیى سەربرینى 7 پێشمەرگەكە بڵاو كرایەوە ، مردنمان بەچاوى خۆمان بینى ، بۆیە خێرا خۆمان گەیاندە مەسعود بارزانى."

گوتیشی"بارزانى لیژنەیەكى بەسەرۆكایەتى دكتۆر فواد حسێن پێكهێناوە بە مەبەستى كاركردن بۆ ئازاد كردنى دیلەكان و ئەمرۆ لەگەڵ لیژنەكەشدا كۆ دەبینەوە."

پێشتر چەند سەرۆک عەشیرەتێكى عەرەب هەوڵى نێوانگیرى كردنیان لە نێوان پێشمەرگە و داعش دا بۆ ئازاد كردنى پێشمەرگە دیلكراوەكان ، بەڵام هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبوو.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر ببیستە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی دڵشاد ئەنوەر