پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی ئالان کوردی و بەخاکسپاردنی له شاری کۆبانی ، به ته‌نها سه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مەریکا قسه‌یان له‌سه‌ر کۆچی ئه‌و منداڵه نه‌کرد، بەڵکو خەڵکیش غەمگینی خۆیان دەربڕی و بە گرنگی دەبینن ئاوردانه‌وه له که‌یسی کۆچبه‌ران له سوریا و عێراق بدرێت.
Oliver from Germany
وێنه‌که‌ی ئالان له واشنتۆنیش به‌لای خه‌ڵکه‌وه هه‌ژێنه‌ر بووه‌و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لێدوانیان له لایه‌ن په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مەریکا له واشنتۆن وه‌رگیراوه ، داواده‌که‌ن وڵاتانی دنیا به ده‌م ئه‌و پرسه مرۆییه‌وه بچن.
Sarab Bob
یه‌ک له‌و هاوڵاتییه ئهمەریکاییانه باسی له‌وه کردووه که "چه‌ندین منداڵ له مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆکۆسته، هاوشێوه‌ی ئالان، به‌ڵام ده‌رسمان لێوه‌رنه‌گرت". که‌سێکیتر "ئالانی شوبهاندووه به منداڵی هه‌ر که‌س، به‌و شێوه‌یه منداڵه‌که‌ی خۆی له که‌ناری ده‌ریا ببینێت چی به‌سه‌ر دێت".
Your browser doesn’t support HTML5
رای هه‌ندێ هاولاتی له‌سه‌ر مردنی ئالان