پاش نیوەڕۆی دووشەممە لە باخچەی ناوەندی هونەری و ڕۆشنبیری ئامارا لە شارۆچکەی سروجی باشوری تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئاکامدا 30 کەس گیانیان لەدەسـتدا و 100 کەسی دیکە برینداربوون.
تەقینەوەکە لە نێو دەیان گەنج ڕوویدا کە لە شاری ئستەنبوڵەوە هاتبوون بە مەبەستی پەڕینەوە بەرەو شاری کۆبانی تاوەکو یارمەتی خەڵکی لێقەوماوی ئەو شارە بدەن لە ئاودانکردنەوەی شوێنە وێرانبووەکانیان.
یەک لەو گەنجانەی کە لە تەقینەوەکە برینداربووبوو، کچێـکە بە ناوی فاتمە ئەدیمەن و تەمەنی 22 سـاڵە. فاتمە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە " ئێمە لەو بڕوایەدا نەبووین بکرێنە ئامانج لە کاتێـکدا بە نیازی دروسـتکردنی پاخچەیەکی ساوایان بووین لە کۆبانی."
ڕۆبین ڕەشوان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە وتووێژی کردووە لەگەڵ هەر یەک لە زیا چاڵیشکان ئەندامی نوێی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی هەدەپە و باران موسلیم چالاکوانێـکی دانیشـتووی سروج.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ لەگەڵ زیا چاڵیشکان
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ لەگەڵ موسلم باران