ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانی ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی تێرۆریستی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی بۆ تێکشکاندنی ئه‌م توندڕه‌وانه ده‌درێن به‌ڵام بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندایه.
ڕۆزا حوسه‌ین
هاوپه‌یمانێیه‌تیه‌کی زیاتر له 60 وڵاتی له‌م ڕێکخراوه ده‌دات به‌ڵام نه‌بۆته مایه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌م ڕێکخراوه، به‌ڵکو وه‌ک ده‌گوترێت به پێچه‌وانه‌وه ئایدیۆلۆژیه‌تی ڕق و کینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
ڕۆزا حوسه‌ین، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئامێد سوله‌یمان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
به‌پێی ڕای هه‌ندێک له ڕۆشنبیران، ئایدیۆلۆژیه‌تی داعش له هه‌موو شوێنێکدا هه‌یه، ڕۆچۆته ناو شوێنه هه‌ستیاره‌کانه‌وه له کۆمه‌ڵگادا و ده‌شڵێن هه‌موو سه‌پاندنێک ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌تی ڕق و کینه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر پێکهاتووه.
ئامێد سوله‌یمان
چۆن ده‌توانرێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی کاریگه‌ر بێته ئاراوه دژی ئه‌م ئایدیۆلۆژیه‌ته؟
ڕۆڵی ڕوناکبیران چییه له‌م شه‌ڕه‌دا دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی