داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی له پایته‌ختی عه‌ربستانی سعودیه گرتۆته ئه‌ستۆ.
کاربه‌ده‌ستانی سعودی ڕاده‌گه‌ێنن کوڕێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵان ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژ کراوه‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی ڕیازی پایته‌خت ته‌قانده‌وه.
به پێی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ئه‌و گه‌نجه‌ی که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژرا پێشتر خاڵی خۆی کوشتووه، خاڵی کۆلۆنێڵێک بووه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
ئاژانسی دهنگوباسی عه‌ره‌بستانی سعودیه له زاری کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ڕاده‌گه‌ێنن هه‌ر دوو ئه‌فسه‌ره‌که‌ی خاڵه پشکنینه‌که ڕه‌وشی ته‌ندروستیان جێگیره و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه.
لاپه‌ڕه‌یه‌کی تویته‌ری سه‌ر به داعش به‌رپرسیاری ڕووداوه‌که‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.