سه‌رۆک باراک ئۆباما په‌سنی بڕیاری دادگای باڵای ئه‌مەریکای وه‌ک "سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌مه‌ریکا" دا. ڕۆژی هه‌ینی دادگای باڵای ئه‌مەریکا له بڕیارێکی بە پێنج ده‌نگ بەرامبەر چوار ده‌نگ له دژی گوتی مافی یه‌کسانی و مافی پاراستن بۆ هه‌مووان مسۆگەرە و به پێی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی هه‌ر ویلایه‌تێک بۆ نایاساییکـردنی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زان (پـیاو له‌گه‌ڵ پـیاو یان ژن له‌گه‌ڵ ژن) هه‌ڵده‌وشێنیته‌وه.
به پێی ئه‌م بڕیاره، هاوڕه‌گه‌زان له هه‌ر 50 ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مەریکا مافی هاوسه‌رگیرییان دەبێت.
له پاش ئه‌م بڕیاره مێژویـیه‌ی دادگای باڵا سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی کاردانه‌وه‌ی نیشاندا و گوتی" ئه‌م بڕیاره ئه‌و نادیارییه‌ی هەبوو سەبارەت بە پاشەڕۆژی سه‌دان هه‌زار جووتی هاوڕه‌گه‌ز کۆتایی دەهێنێت و ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئەمەریکا به هێز ده‌کات."
سه‌رۆک ئۆباما گوتی،" ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت زۆر شانازی به‌خۆ بکات."