ئاهەنگی هەدەپە لە ئستەنبوڵ

بەپـێی ئەنجامە نافەرمیـیەکان پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) توانیویەتی 80 کورسی لە پەرلەمانی نوێی تورکیا بـباتەوە، لەوانە 11 کورسی هەر لە شاری ئستەنبوڵ بووە، ئەمەش بە سەرکەوتنێـکی گرنگ بۆ هەدەپە دادەنرێت.

بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە ڕۆژی دووشەممە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەو شارە سـازکرا و تیایدا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە تیایدا وتارێـکی پـێشکەشکرد.

سیروان قەچۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ سـاڵح تۆران پەیامنێرمان لەو شارە کردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ساڵح تۆران

ئاهەنگی هەدەپە لە ئستەنبوڵ