هه‌ر وه‌کو بینیمان ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئاشکرا بوون، ئایا هه‌ده‌په زانی له‌م ده‌ریا شڵه‌ژاوه‌دا چۆن مه‌له بکات و خۆێ بگهێینێته که‌ناره‌کانی ئاسایش؟
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ده‌په هاوپه‌یمانیه‌کی به‌رفراوانه له کۆمه‌ڵێک پارتی کوردی و چه‌پ و ژێنگه پارێز و پاراوێزخراوهکانی کۆمه‌ڵگای تورکیا که ساڵانێکه له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ران که به شێوه‌یه‌ک پێش له سهررۆیی ئه‌ردوگان و حیزبه‌که‌ی بگرن، هه‌ر بۆیه Selahattin Demirtas وYuksekdag Figen هاوسه‌رۆکانی و پلان دارێژانی ئه‌و حیزبه ده‌رفه‌ته‌که‌یان قۆزته‌وه بۆ پێکهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌لێت هه‌ده‌په به کۆمه‌ڵێک به‌رنامه و پرۆژه له شێوازی پارته هه‌ره پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌وروپایی له بواری ئابوری، ژینگه،مافه‌کانی ژنان،مافی چه‌وساوان و ئه‌و که‌سانه‌ی زۆربه‌ی کات په‌راوێز خراوون و له به‌رنامه‌کانی دوڵه‌تدا جێگایان نه‌گرتووه، له کوێ ئه‌وانه توانی سه‌رنجی زۆری ده‌نگده‌ران بۆ لای خۆێ راکێشی، له کورده تۆراوه‌کان، پارێزکاره‌کان، ئه‌وانه پێشووتر ده‌نگیان به ئاکه‌په دابوون".
Your browser doesn’t support HTML5
Masoud Manaf