کاربەدەسـتان لە تورکیا دەڵێن لە پارێزگای بەنگۆل کەسێک تەقەی لە پاسێـکی بچوک کردووە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پارتی هەدەپە دەکرد و لە ئاکامدا شۆفێرەکەی کوژراوە.
ئۆفیسی پارێزگاری بەنگۆل ڕایگەیاند ڕووداوەکە شەوی چوارشەممە بووە و شۆفیرەکە تەمەنی 35 سـاڵ بوو. لە ئێسـتادا لێـکۆڵینەوە دەسـتیپـێکردووە.
هەفتەی ڕابردووش دوو ئۆفیسی هەدەپە کە یەکێـکیان لە شاری ئەدەنەیە و ئەوی دیکەیان لە مێرسین، بە بۆمب هێرشیان کرایەسەر و لە ئاکامدا 6 کەس برینداربوون.
تەنها 3 ڕۆژی ماوە پـرۆسەی دەنگدان بۆ ئەم هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەی تورکیا بەڕێوەبچێت کە زۆرێـک بە گرنگی دەبینن.