کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکریی له میسر ده‌ڵێت توندڕه‌وان سه‌ربازێکیان کوشتووه و ئه‌فسه‌رێکیشیان بریندار کردووه له‌و پێکدادانه‌ی له باکوری نیمچه دوڕگه‌ی سینا ڕوویداوه.
ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیک شارۆچکه‌ی شێخ زوهیدهوه ڕوویداوه له نێوان هێزی سه‌ربازی میسر و توندڕه‌وانی به‌یتولمه‌قدس که له ساڵی پارهوهپهیمانی هاوبه‌ندییان داوه له‌گه‌ڵ ڕیکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی باکوری سینا که به ناوچه‌یه‌کی پڕ له کێشمه داده‌نرێت له‌وه‌تای ساڵی 2013 و لادانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکه ئیسلامیه‌که‌ی میسر له ده‌سه‌ڵات زنجیره‌یه‌ک هێرشی به خۆوه بینیوه بۆ سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که.
ڕێکخراوی ئه‌نسار به‌یتولمه‌قدس که خۆی به لقی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داده‌نێت له سینا به‌رده‌وام به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی ناوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامیه فلیمێکی ڤیدیۆیی بڵاوکرده‌وه تیایدا دیمه‌نه‌کانی هێرشێک نیشان دراون که ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تیادا کوژران.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته له‌شکریه به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت زانیاریه‌کانی شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌مڕۆی داوه به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس، چونکه مافی لێدوانی نییه بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ.