نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌کانی جیهاندا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که‌مێـک به‌رزبووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌مه له ئه‌نجامی ڕه‌وشی عێراق و یه‌مه‌نه.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریکایی 11 سه‌نت زیادیکردووه و گه‌یشتووه‌ته 59.80$ و نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 9 سه‌نت به‌رزبووته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 66.90$.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت ته‌واوبوونی ئاگربه‌سـته‌که‌ی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به ڕابه‌رایه‌تی سعودیـیه له دژی حوسیـیه‌کان له یه‌مه‌ن و به تایبه‌تی له شاری عه‌ده‌نی سه‌ر ده‌ریای عه‌ره‌ب که ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری که‌شتیـیه نه‌وتیـیه‌کانی جیهانه و هه‌روه‌ها کۆنترۆڵکردنی شاری ڕومادی عێراق له لایه‌ن داعشه‌وه، هه‌ندێـک مه‌ترسی له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت دروسـتکردووه.