جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته. ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م سه‌ردانی گه‌وره دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕووسیا له‌وه‌تای قه‌یرانی ئۆکرانیا ده‌سـتیپـێـکردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند و گوتی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کۆده‌بێته‌وه و کۆبوونه‌وه‌کان سبه‌ینێ سێشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری سوچی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه که‌وا کۆمه‌ڵێـک بابه‌ت له وتووێژه‌کاندا تاووتوێ ده‌کرێن، له‌وانه ئێران و سوریا و ئۆکرانیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕووسیا به‌ره‌و تورکیا ده‌ڕوات تاوه‌کو به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ بکات و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتن بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی نێوان سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی جان کێری ده‌بێت بۆ ڕووسیا له‌وه‌تای بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه. یه‌که‌م سه‌ردان له مانگی پـێـنجی سـاڵی 2013 بوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه به‌شێـکه له هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ هێشـتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ڕووسیا و مسۆگه‌رکردنی گه‌یاندنی تێڕوانینه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ڕوونی.