سه‌رۆک ئۆباما به توندی گێرهشێوێنیـیهکانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـاری باڵتیمۆری ویلایه‌تی میریلاندی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی پـێویسته ئه‌نجامده‌ران وه‌کو تاوانکار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له کۆشـکی سـپی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی " هیچ پاساوێـک نیـیه بۆ ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی دوێنێ کرابوو."
پاشان گوتی " کاتێـک که‌سانێـک ده‌چن ده‌رگای شوێنان ده‌شکێنن و ده‌سـت ده‌که‌ن به تاڵانی ئه‌مه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و گه‌یاندنی په‌یامێـک نیـیه، به‌ڵکو دزیکردنه و کاتێـکیش ئاگر له بینایه‌ک به‌رده‌ده‌ن، ئه‌وه تاوانی ئاگرکردنه‌وه‌یه به مه‌به‌ست."
گوتیشی " ئه‌وانه کهسانێـکن حاڵه‌ته‌که بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه، بۆیه پـێویسته وه‌کو تاوانکار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت."
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ته‌واوبوونی مه‌راسیمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی که‌سێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکایی که له زینداندا برینداربووبوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌سـتدابوو، خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌و شاره له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکایـیه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکایـیه‌کان ده‌سـتیپـێکرد، به‌ڵام پاشان بۆ گێره‌شێوێن گۆڕا و کۆمه‌ڵێـک دوکان و بازاڕ تاڵانکران و یه‌ک له بازاڕه‌کانیش سووتێنرا. هه‌روه‌ها به ده‌یان ئۆتۆمبیلیش سووتێنران و 15 پـۆلیسیش برینداربوون. هێزه‌کانی پـۆلیسیش له به‌رامبه‌ردا 200 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد.