هێزه‌کانی سوپای نێشتیمانی به شاری به‌ڵتیمۆری ستانی میرلاندی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵاوکراونه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێمنی و ئارامی بۆ شاره‌که، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێک دوای به‌رپابوونی ئاژاوه و پشێوی ئاکامی ڕێوره‌سمی بهخاکسپارندنی فرێدی گڕه‌ی ی ته‌مه‌ن 25 ساڵان، ئه‌وه‌ی له گرتوخانه‌ی پۆلیسی شاری بهڵتیمۆردا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا برینداربوو و ده‌رئه‌نجام به‌هۆیه‌وه گیانی سپارد.
لاری هۆگنی فه‌رمانڕه‌وای ستانی میریلاند ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی له شاری بهڵتیمۆر ڕاگه‌یاند و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خوێندنگه‌کانی ئه‌و شاره داخران. هاوکات سته‌فنی ڕاولینگز قائمقامی شاره‌که کاری ئاژاوهگێڕیهکهی به تاریکترین ڕۆژانی شاره‌که‌ی له قهڵمدا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆکردنی شه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ناڕه‌زایانی به‌شداربووی کاری ئاژاوه‌گێڕیه‌که ده‌ستیان کرد به سووتاندن و تاڵان‌کردنی ژماره‌یه‌ک بازاڕ و ئۆتۆمبیل له شاری بهڵتیمۆر و هه‌روه‌ها که‌وتنه هه‌ڵدانی به‌رد و خشت و بوتڵی شوشه و که‌ره‌سته‌ی دیکه بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسیان. به گوته‌ی کۆمسیاری پۆلیس 15 پۆلیس برینداربوون و شه‌شیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.
سوپای نیشـتیمانی له شه‌قامه‌کانی شـاری بهڵتیموری ئه‌مه‌ریکا بڵاوده‌بنه‌وه