کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژران.
به‌رپرسانی پۆلیس ده‌ڵێن ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو له نزیک شوێنێکی چاکردنه‌وه‌ی ماشێن له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 7 که‌س کوژراون و به‌لایه‌نی که‌م 16 که‌سی تر برینداربوون. هه‌روه‌ها زیانێکی زۆر به چه‌ند دوکان وماشێنێـک که‌وت له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها بۆمبێک له شه‌قامێکی بازرگانی گه‌ره‌کێکی باشوری خۆرئاوای به‌غدا ته‌قییه‌وه و له‌وێش 3 که‌س کوژران و 6 که‌سی دیکه برینداربوون.