ڕوسیا ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به نا جێگیری و پشێوی زیاتر له ڕه‌وشی ئۆکرانیا ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌ربازی بیانی له ناوچه‌که بن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی مۆسکۆ پاش گه‌یشتنی ئه‌و هێزه نیمچه له‌شکرییه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه بۆ ئۆکرانیا به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی له‌شکری وڵاته‌که.
دیمتری پیسکۆڤ، ده‌مڕاستی ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوتووه ڕێنومایی وڵاتی سێهه‌م له سه‌رو ڕوسیا یان ئۆکرانیاوه ده‌شێت ڕه‌وشه‌که له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا پێچه‌وانه بکاته‌وه، واته له‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ر به ڕوسیا شه‌ڕی دژی حکومه‌تی ئۆکرانیا ده‌که‌ن.
هێزێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به فڕۆکه له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌یشته ئۆکرانیا به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئۆکرانیا.
سه‌رۆکی ڕوسیا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای به‌وه گوناهبار کردووه که هه‌وڵی باڵکێشانیهتی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێونتهوهییهکاندا و ده‌شڵێت ڕوسیا هه‌میشه کراوه‌یه بۆ هاوکاری کردن.
ئه‌م لێدوانانه‌ی ڤلادیمیر پوتن له میانه‌ی پرسیار و وه‌ڵامێکی ڕاسته‌وخۆی ساڵانه‌دا بووه له ته‌له‌فزیۆنی ڕوسیاوه.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا سه‌رۆکی ڕوسیا پرسیاره‌کانی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی وه‌رده‌گرت و وه‌ڵامیانی ده‌دانه‌وه.
وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێز پوتن ده‌ڵێت " زلهێزه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان که خۆیان به ده‌گمه‌ن ده‌زانن و وه‌هاش خۆیان داده‌نێن ته‌نها هێزن له جیهاندا کۆیله‌یان ده‌وێت نه‌ک هاوپه‌یمان.