سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کۆبووه‌وه و پاشان پـێکه‌وه وه‌ڵامی چه‌ند پـرسیارێـکی ڕۆژنامه‌وانیان دایه‌وه.
سه‌ره‌تا پـرسیار له سه‌رۆک ئۆباما کرا له باره‌ی ڕۆڵی ئێران له عێراق. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی" له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بادی له‌م باره‌یه‌وه وتووێژمان کردووه. پـێشتر وتوومه و ئێسـتاش ده‌یڵێمه‌وه ئێمه پـێمانوایه په‌یوه‌ندی عێراق به ئێران په‌یوه‌ندیـیه‌کی پته‌و بێت وه‌کو دراوسێیـهکی گرنگ و گه‌وره. بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکی عێراق شیعه‌ن و هه‌روه‌ها ئێرانیش به هه‌مان شێوه، بۆیه ئێران کاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراقدا ده‌بێت. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش میلیشیا په‌یدابوون بۆ پاراستنی به‌غدا و پاشان ئه‌و میلیشیایانه له ناوچه‌ی دیکه‌ش بڵاوبوونه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ین که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بادی توانی هێزه عێراقیـیه‌کان ڕێـکبخاتهوه، هه‌رچ یارمه‌تیـیه‌کی ده‌ره‌کی بچێت بۆ عێراق ئه‌وا به حکومه‌تی عێراق تێپه‌ڕببێت، چونکه به‌و شێوه‌یه ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرین. وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بادی ڕوونی کرده‌وه عێراق ده‌وڵه‌تێـکی دیموکراته و به‌و شێوه‌یه له وڵاته دیموکراته‌کانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری کاری وه‌ها ده‌کرێن. ئه‌مه هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیریش بوو وه‌کو لێـیمان بیست. ئه‌و پـێشوازی له یارمه‌تیـیه‌کان ده‌کات، به‌ڵام ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا بکرێن و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ڕه‌وانه‌بکرێن و به زنجیره ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناو حکومه‌تی عێراقیدا تێپه‌ڕببن. من ڕوونم کرده‌وه داعش دوژمنێـکی هاوبه‌شه و ده‌بێت دڵنیا بـبین له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا دروسـت ناکات و له هه‌ر کوێـیهکیشدا هه‌بێت ئه‌وا له دژی به دوای ده‌که‌وین. کاتێـکیش کار ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێـکی به‌هێز و گرنگ و پـێویستی وه‌کو عێراق ئه‌وا پـێویسته چالاکیـیهکانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق به هه‌ماهه‌نگی بکه‌ین. ده‌شبێت وه‌ها نیشـانی نه‌ده‌ین حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا کاره‌کانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵکو به پـێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانمان کارده‌که‌ین، چونکه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه."
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی " له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیریش گوتی، پـێوسته هێزه له‌شـکریـیه‌کانی عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شکری عێراقدا بن و ئه‌مه هه‌موو حزبه سیاسیـیه‌کانی عێراق په‌سه‌ندی ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها سیستانی ئه‌ویش له‌م دوایـیانه‌دا له لێدوانه‌کانی پشـتیوانی له‌وه کردووه. ئه‌مه‌ش په‌یامێـک ده‌گه‌یه‌نێت که عێراق خۆی خاوه‌ن بڕیاره و داهاتووشی خۆی دیاری ده‌کات."
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی" هه‌ر وه‌کو چۆن سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بادی گوتی، گرنگه حکومه‌تی عێراق توانای هه‌بێت لێپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه چه‌کداره‌کان بکات له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی ده‌یکه‌ن. هه‌ر وه‌کو خۆی گوتی هه‌ندێک تاوانکاری کراون له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفی، بۆیه ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیر بتوانێت سزای ئه‌و لایه‌نانه بدات له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو دڵنیا ببێت هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی پـێچه‌وانه نابێت له هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی ناوچه‌کانی داعش داگیریکردوون."
پاشان ئۆباما گوتی " هه‌ماهه‌نگی له نێوانماندا به تێپه‌ڕبوونی کات باشتر بووه و ئێسـتا، وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیر ئاماژه‌ی بۆ کرد، حکومه‌تی عێراق توانیویه‌تی کۆنترۆڵی هێزه ئاسایشیـیه‌کان بکات له ڕێگه‌ی کاره‌کانی مهشقپـێکردن. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوانماندا هه‌یه و به تایبه‌تی له بواری پشتوانی هێزی ئاسمانی. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه سه‌رکه‌وتوو نابن ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا نه‌بێت له سوونه و شیعه و پـێکهاته‌کانی دیکه‌ی عێراق، بۆیه ده‌بێت حکومه‌تی عێراق حکومه‌تێـکی گشتگیر بێت و هه‌موو بگرێته‌وه و گوێ له هه‌مووی بگرێت و ڕاوبۆچوونیان وه‌ربگرێت له ده‌رکردنی بڕیاره‌کاندا."
له کۆتایـیدا پـرسیار له حه‌یده‌ر عه‌بادی کرا " ئایا پاڵپشـتیـیان له ئه‌مه‌ریکا ده‌ستکه‌وتووه بۆ ڕزگارکردنی موسڵ و پارێزگای ئه‌نبار له داعش؟"
عه‌بادی له وه‌ڵامدا گوتی" بێگومان به‌شێـک له سه‌ردانه‌که‌مان بۆ واشنتن بۆ هه‌ماهه‌نگی ئه‌م کاره گرنگه بووه که دوا ئه‌ڵقه‌مان ده‌بێت بۆ ده‌رکردنی داعش له عێراقدا و ئێمه خوازیارین کۆتای به داعش بهێنین نه‌ک ته‌نها له عێراق به‌ڵکو له ته‌واوی ناوچه‌که و به کوشتنی سه‌رکرده‌که‌ی به تایبه‌تی له موسڵ، وه‌کو ده‌زانن موسڵی کردووه به بنکه و پایته‌ختی خۆی و له‌وێ خلافه‌تی ئیسلامیـیان ڕاگه‌یاند که ئیسلام لێـیان بێ بهریـیه. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ڕزگاربکه‌ین و ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگیـیه‌کی ئاست به‌رزی ده‌وێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که، وه به ڕاستی ئاماده‌یـیه‌کی ته‌واو له لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباما و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه بۆ پشـتیوانیکردنی عێراق و هێزه له‌شکریـیه‌کانی تاوه‌کو خاکه‌که‌ی به ته‌واوی له داعش ڕزگاربکات."