سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توندی له پاپای ڤاتیکان گرت له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دایبوو و تیایدا کوشـتنکاریـیه‌کانی دژی ئه‌رمه‌نی به جینۆساید ناودێرکرد، ئه‌وانه‌ی له سه‌ردمی ئیمپـراتۆریـیه‌تی عوسمانی‌دا ئه‌نجام درابوون.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ڕۆژی سێشه‌ممه له لێدوانێـکیدا گوتی " ده‌مه‌وێت به پاپا بڵێم جارێـکی دیکه هه‌ڵه‌ی وه‌ها دووباره نه‌کاته‌وه."
گوتیشی پاپا که له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو سه‌ردانی تورکیای کردبوو لێدوانه‌کانی زۆر جیاوازبوون، بۆیه ئێسـتا وه‌کو که‌سێـکی ئاینی و سیاسی تێڕوانینێـکی جیاوازی له‌سه‌ری هه‌یه.
پاشان گوتی ئه‌وه کاری مێژووناسانه ڕاستی ڕووداوه‌کانی سـاڵی 1915 ئاشکرابکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر که‌سانی ئاینی و سیاسی دهسـتوهربدهنه کاری مێژووناسانه‌وه ئه‌وا هیچ مانایه‌کی نابێت.
پاپا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی کوشتنی نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن که‌سی ئه‌رمه‌نی به ده‌ستی عوسمانیـیه‌کان یه‌که‌م جینۆسایدی سه‌دی بیست بووه.