شه‌ڕوپێکدادان له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا چڕتربۆته‌وه ، دوابه‌دوای مانگێک له نیمچه ئارامی، له‌م ده‌مه‌ی دیپـلۆماتان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ تاووتوێکردنی قه‌یرانی ئۆکرانیا له به‌رلین کۆبوونه‌ته‌وه.
چاودێران له ڕێکخراوی ئاسایشی و هاوکاری ئه‌وروپا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گوتوبیان تێمه‌که‌یان شه‌ڕوپێکدادانی سه‌ختی به‌دیکردبوو به به‌کارهێنانی تانک و چه‌کی قورس که بریتیبوون له تۆپبارانکردن و هێرشی هاوه‌ن و نارنجۆک له باکوری هه‌رێمی دۆنیتسک بنکه جوداخوازان.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به ته‌نها 1166 ته‌قینه‌وه‌یان تۆمارکردبوو.