په‌رله‌مانی پاکستان ڕه‌تیکرده‌وه وڵاته‌که‌ی به‌شـداری بکات له هه‌ڵمه‌تی له‌شکری به ڕابه‌رایه‌تی سعودیـیه له دژی حوسیـیه‌کانی یه‌مه‌ن.
په‌رله‌مانتاران پاش پـێنج ڕۆژ له وتووێژ و تاووتوێکردنی داواکه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ به‌شداریکردنی وڵاته‌که‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا، ڕۆژی هه‌ینی به تێکڕای ده‌نگ بڕیاریان دا وڵاته‌که‌یان به بێ لایه‌نی بمێنێته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یاندا گوتویانه" په‌رله‌مانی پاکسـتان نیگه‌رانی قۆڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت له باره‌ی تێـکچوونی ڕه‌وشی ئاسایشی و مرۆیی له یه‌مه‌ن که‌وا ئاکامی خراپـیشی بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که ده‌بێت."
پاشان گوتویانه " خوازیارن پاکسـتان به بێلایه‌نی خۆی له‌م شه‌ڕه‌ی یه‌مه‌ندا ڕابگرێت، تاوه‌کو بتوانێت ڕۆڵێـکی دیپـلۆماسی بـبینێت بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌که."
به‌ڵام گوتوشیانه " پـشـتگیری ته‌واو له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌که‌ن و جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و خاکی سعودیـیه پـێشێلبکرێت یان هه‌ر مه‌ترسیـیه‌ک بۆ سه‌ر هه‌ردوو شوێنه پـیرۆزهکهی موسڵمانان دروستبێت، ئه‌وا پاکسـتان شان به شانی سعودیـیه و گه‌له‌که‌ی ده‌وه‌ستێت."
حکومه‌تی پاکسـتان هێشـتا هیچ به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رنه‌کردووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان گوتویانه وابه‌سـته‌ی بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان ده‌بن.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له دوو هه‌فته‌یه هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانێتی دژی حوسیـیه‌کان به ڕابه‌رایه‌تی سعودیـیه ده‌سـتیپێـکردووه و هێشـتا هیچ ئاماژه‌یه‌ک نیـیه بۆ کۆتاییهێنانی ئه‌م شه‌ڕه له‌م نزیکانه‌دا.