ئاواره‌کانی ناوچه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی شنگال و کوبانی تائێستا له‌دۆخێکی ناهه‌مواردا ده‌ژین، زۆر ڕێکخراوی خێرخواز له‌هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی پێداویستی و یارمه‌تی بۆیان به‌تایبه‌تی وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه ناوچه‌که‌ی گرتوه‌ته‌وه.
ڕێکخراوی کوردستان سێنته‌ر بنکه له‌ئه‌مریکا ڕێکخراوێکی بێقازانجه و یه‌کێکه لهوڕێکخراوانهی له‌مبواره‌دا کارده‌کات.
له‌مباره‌یه‌وه له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا نوسه‌ر و چالاکوانی بواری مه‌ده‌نی ئاسۆ جه‌بار که خۆبه‌خشانه بۆ ئه‌م سه‌نته‌ره کارده‌کات، ده‌رباره‌ی کار و چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی کوردستان سێنته‌ر ده‌ڵێت:
یارمه‌تیه‌کان له‌ئاستی پێویستدا نه‌بوه، ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌هۆی کاریگه‌ری حیزبه‌وه وه‌ک پێویست به‌ده‌نگ سه‌نته‌ره‌که‌وه نه‌هاتوه، به‌ڵام له‌ڕێی هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی توانیومانه که‌سانێک بدۆزینه‌وه یارمه‌تی بده‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5
ئاسۆ جه‌بار