حه‌سه‌ن قازی: تورکیا ناچاره له‌به‌ر به‌رخۆدانی کۆبانی به پێشمه‌رگه رێگا بدات
وه‌کو شیکه‌ره‌وان و میدیاکان باس ده‌که‌ن، تورکیا هێشتا کێوی ئاسته‌نگه له به‌رامبه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا. چ چاره رێگایه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ست له‌م رێبازه دژه به‌رانه به‌ردات؟
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره بنه‌مای ئه‌و کێشه‌یه ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ر بیری ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه که کاتی کۆماری تورکیا له ساڵی 1924 به‌ولاوه دامه‌زراوه، ده‌بینین له‌و 10- 15 ساڵه‌ی دواییه‌دا ئه‌و بیر و باوه‌ری کهماڵێستی به‌و شێوه‌ی نکۆڵی له هه‌موو شتێک ده‌کات وه یاخود ئه‌و مودیرنیته‌ی که له سه‌ره‌وه به سه‌ر خه‌ڵکدا پێاده بکرێ وورده وورده بنکۆڵ بوه، جا ئێستاکه سیاسه‌تی داد و گه‌شه پێدان ته‌ماشای بکه‌ێت له‌و ماوه‌یه‌دا، له لایه‌کدا که له به‌رامبه‌ر که‌مالیزمدا راوه‌ستاوه، به‌ڵام زۆر جار دیکه به‌ره‌و ناسیۆنالیزمی تورک بوون گه‌راوه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌ها له‌به‌رێوه‌بردن و ئیفاکردنی ئیسلامیکی نه‌رمی سوننی له ناوچه‌که‌دا، ده‌بێ له‌و چوارچێوه‌دا بنوارینه کێشه‌کان. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و تورکیا له‌سه‌ر رێبازه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا ناگونجی، بۆ نموونه له کێشه‌ی هاوپهێمانیهتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دژ به داعش".
Your browser doesn’t support HTML5
Hassan Ghazi حه‌سه‌ن قازی