هۆگر بتوێنی: له‌و باورهدا نییم پاشکه‌زبوونه‌وه وا به ئاسانی له پرۆسه‌ی ئاشتی دا روو بدات
هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرێت ئه‌مرۆ هه‌موو چاوه‌کان له ئیمرالیدایه ئاخۆ ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان چ فه‌رمانێک ده‌دات سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، له په‌ێوه‌ندی به باری کۆبانی ورۆژئاوای کوردستان.
Members of the Kurdistan Workers' Party, or PKK, are seen in the Qandil mountain range, Iraq (File Photo - August 13, 2011)
People wave Kurdish flags and hold up a picture of jailed Kurdish militant leader Abdullah Ocalan (C) of the Kurdistan Workers Party (PKK) during a gathering celebrating Newroz, which marks the arrival of spring and the new year, in Diyarbakir March 21, 2
هۆگر بتوێنی چاودێری کاروباری رامیاری له ههڤپهێبینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا دا هه‌ر وا به ئاسانی ده‌ستی پێی نه‌کردووه به‌ڵکۆ ساڵانێکی دوور و درێژ کار بۆ ئه‌وه کراوه، هه‌م له لایه‌نی کوردیه‌وه وه هه‌م له لایه‌نی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه، کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی باش نراوه و مه‌ودایه‌کی زۆر بڕاوه، بۆیه من پێیم وا نییه پاشکه‌زبوونه‌وه له‌و پرۆسه وا به ئاسانی روو بدات. کاک هۆگر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له ده‌وڵه‌تی تورکیاوه وه له لایه‌ن حکومه‌تی ئاکه‌په‌وه ئه‌وان هاتوونه‌ته شوێنێک وه‌کو حیزب به زیانیان کۆتایی پێ دێت، چوونکه گه‌ڕانه‌وه له‌و پرۆسه‌یه واته گه‌ڕانه‌وه بۆ شهر. کاک هۆگر ده‌شڵێت هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و ره‌وشه‌ی که له رۆژئاوای کوردستان هه‌یه بۆ هێڵی بزوتنه‌وه‌ی کوردی که له ژێر رێبه‌رایه‌تی PKK دایه گرنگه و ستراتیژیه و ژیانیه و PKK له زۆر رووه‌وه سازشی کردووه و له داخوازیه‌کانی هاتوه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی رۆژئاوای کوردستان به شوێنێک بگات، ئه‌بێ گه‌رنتی بکرێت، بۆیه پێکه‌وه گرێ دراوون وه ئه‌و دوو پرسه نا‌توانیت له یه‌ک دا ببریت".
Your browser doesn’t support HTML5
Hogir Bitweni