هێمن سه‌ێدی: رۆژئاوا ده‌بوو زوو پێشتر له ئێستا هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به په‌که‌که گۆریبا
هه‌ر وه‌کو ده‌بینین گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل شان به شانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ردا دژ به تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌جه‌نگن. ئایا کاتی ئه‌وه هاتووه جیهانی رۆژئاوا به تاێبه‌تی ئه‌مریکا هه‌ڵس و که‌وتی له‌گه‌لیاندا بگۆرێ؟
Kurdistan Workers Party (PKK) fighters stand in formation in northern Iraq May 14, 2013. The first group of Kurdish militants to withdraw from Turkey under a peace process entered northern Iraq on Tuesday, and were greeted by comrades from the Kurdistan W
هێمن سه‌ێدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" راستیه‌که‌ی له مێژه ئه‌و کاته هاتووه، ئێستاکه په‌که‌که وه یه‌کێنه‌کانی پاراستنی گه‌ل له رۆژئاوای کوردستان ده‌کرێ بڵێن بونه‌ته پێشه‌نگی خه‌بات له دژی داعش وه ئه‌و خه‌باته‌ی که نزیکه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان پێکردووه، هاوکات ته‌نها له بواری له‌شکه‌ری و ئهرتهشیهوه به‌ربه‌ره‌کانی داعش ناکه‌ن، به‌ڵکۆ له بواری فیکریشه‌وه به‌ربه‌ره‌کانی داعش ده‌که‌ن. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وان خه‌ریکن گۆڕان له کۆمه‌ڵگادا پێکدێنن، ژنان دێننه ناو رێزه‌کانی خه‌بات، کارێک ده‌که‌ن که له بریاری سیاسی‌دا، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سڤیل و له‌شکه‌ریدا ژن به‌شدار بێت، ئه‌وه‌ش رێک به پێچه‌وانه‌ی ویستی داعشه وه زۆرترین گونجانیشی له‌گه‌ڵ لیبرالیزمی جیهانی هه‌یه وه پێیم وایه ده‌بوو زوو پێشتر له ئێستا وڵاتانی رۆژئاوایی هه‌ڵویستی خویان نیسبه‌ت به په‌که‌که گۆریبا".
Your browser doesn’t support HTML5
Hemn Seyedi