مونیره‌ فه‌یزه: کۆمه‌ک کردنه‌کان بۆ ئاواره‌کانی شنگال ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌

مونیره‌ فه‌یزه‌

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و کۆمه‌ک بۆ ئاواره‌کانی شنگال ده‌ستی پێکردووه.

له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی ئێراندا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و وه‌ک یه‌کێک له‌ ڕێکخه‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ ده‌ڵێت خه‌ڵکێکی زۆر به‌ ده‌نگ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه‌ هاتوون و یارمه‌تی و کۆمه‌کێکی زۆریش کۆکراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ ئاواره‌کانی شنگال

مونیره‌ فه‌یزه‌، چالاکوانی سیڤیلی له‌ شاری بۆکان ده‌ڵێت خه‌ڵک له‌ بۆکان وه‌ک شاره‌کانی تری کوردستان یارمه‌تیه‌کی زۆریان بۆ ئاواره‌کانی شنگال و زوممار و مه‌خمور کۆکردۆته‌وه‌ ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ نیشاندانی هاوسۆزییه‌ بۆ ئاواره‌ و لێقه‌وماوان.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، خانم فه‌یزه‌ ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ شار و دێهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ و باسیش له‌وه‌ ده‌کات بۆچی هه‌ندێک له‌ شاره‌کان دره‌نگ ده‌ستیان کرد به‌ هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کان، وه‌ک ده‌ڵێت چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتداران دره‌نگ وه‌ڵامی پرۆسه‌ی مۆڵه‌تدان یان ڕێگه‌ پێدانیان داوه‌ته‌وه‌. ‌

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ مونیره‌ فه‌یزه‌