ده‌مڕاستی به‌شی ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌ڵێت هێزه‌کانیان ئاماده‌ن بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی پارێزگاریکردن له کورد له هه‌ر شوێنێک بێت.
به‌ختیار دۆگان ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به‌بێ هه‌بوونی پشتیوانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناتوانێت ئه‌و کارانه بکات که ده‌بینرێن و ده‌شڵێت به‌ڵگه‌ی پشتڕاست کراوه هه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی له پشت داعشه‌وه زۆر که‌س هه‌ن به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا کاتی خستنه ڕووی به‌ڵگه‌کان نین و دواتر له کات و واده‌ی خۆیدا هه‌موو به‌ڵگه‌کان ده‌خرێنه ڕوو.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز دۆگان ده‌شڵێت پێویسته هێزه کوردیه‌کان له ناوچه‌که‌دا هێنده‌ی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت باوه‌ڕیان به هیچ لایه‌ک و به هیچ هێزێکی هه‌رێمیی نه‌بێت و ده‌شڵێت هه‌ر به هێزی خۆی ده‌توانێت به‌ره‌نگاری هه‌موو کۆمه‌ڵکوژیه‌ک ببێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ختیار دۆگان