چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) پاش کۆنترۆڵکردنی زومار و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هێرشیان کردۆته سه‌ر شنگال و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریشی.
سه‌میر بابه‌شێخ، کوڕی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی ئێزیدی ده‌ڵێت ئێزدیه‌کان له پاش هێرشه‌که‌ی سوننه توندڕه‌وه‌کانی داعش شه‌ڕیان کردووه و بریندار و کوژراویش هه‌بووه و دواتر بروسکه هاتووه بۆ هێزی پێشمه‌رگه تا بکشێنه‌وه و ئه‌وجا خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان ڕایانکرد و ئه‌وجا چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان ناوچه‌کانیان داگیرکرد.
سه‌میر بابه‌شێخ ده‌شڵێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی له ناوچه‌که بوون شه‌ڕیان نه‌کردووه و ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌یانگوت وا هێز و ته‌قه‌مه‌نی دێن و نه هێزیش هات و نه ته‌قه‌مه‌نیش گه‌یشت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵک وه‌ک سه‌میر بابه‌شێخ ده‌ڵێت داوای فیشه‌ک و چه‌کی له هێزی پێشمه‌رگه ده‌کرد به‌ڵام هه‌ر ده‌یانگوت ئێستا ده‌گات.
کوڕی مه‌رجه‌عی باڵای ئێزیدی ده‌شڵێت له ئێستادا 20 تا 30 پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدی له لای (لالش) ن په‌رستگای ئێزیدیه‌کان.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌میر بابه‌شێخ کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌میر بابه شێخ