ده‌وڵه‌تی ئیسلامی،بێجگه له سه‌ربڕین و کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ده‌ستی کردووه به ته‌قاندنه‌وه و خاپور کردنی شوێن و مه‌زاره پێرۆزه‌کان. خاپور کردنی مزگه‌وت و مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر یونس له موسڵ که شوێنێکی پیرۆزه بۆ موسڵمانه‌کان و بۆ کریسچیانهکانیش گه‌لێک نیشانه‌ی پرسیاری به دوای خۆیدا هێناوه.
ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت دادگای شه‌رعی (یاساکانی ئیسلام) ی ڕاگه‌یاندووه، تا ڕه‌وایی به هه‌موو ڕه‌فتاره‌کانی خۆی بدات، به‌ڵام بڕیاره‌کانی ئه‌و دادگایه زۆر دوورن له پره‌نسیپه ئاینیه‌کان و مرۆڤایه‌تیه‌کانیش.
بڕیاره‌کانی ئه‌و به ناو دادگایه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ناکرێت، له یه‌ک کاتدا خۆی بڕیارده‌ره و هه‌ر خۆشی جێبه‌جێکه‌ری ئه‌و بڕیارانه‌یه.
ئه‌م دادگا شه‌رعیه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ڕێک و ڕه‌وان له دادگای یاساکانی جه‌نگه‌ڵستان ده‌چێت و به ناوی ئایینه‌وه هه‌رچی کاری قێزه‌ون هه‌ن به‌رامبه‌ر مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیش ده‌یکات.
سالار فه‌تاح
ناچار کردنی کریسچیانه‌کان تا زێدی خۆیان جێبهێڵن بڕیارێکی ئه‌و دادگایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته و جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنه.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاکه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ڕێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی ئاشوری و کلدانیهکانی پارێزگای موسڵ له زێدی مێژوویی خۆیاندا بژین و هه‌موو مافێکی ئایینیشیان لێ زه‌وت ده‌کات.
ده‌کرێت شاری موسڵ وه‌ک شاره دێرینه‌که‌ی عێراق چاوی لێبکرێت بۆ پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی پێکهاته‌کان و که‌مایه‌تیه‌کانی وڵاته‌که، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌وه دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی موسڵ، کریسچیان و ئێزیدی و شه‌به‌ک و تورکومانه‌کان و ته‌نانه‌ت کوردی موسڵمانیش به ناچاری زێدی دێرینی خۆیان جێده‌هێڵن.
میوانی به‌رنامه:
سالار فه‌تاح، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌کرێت ئه‌مه به ههنگاوێکی ئاسایی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت سه‌یر بکرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کاتێک توندڕه‌و ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره و چه‌کیشی بۆ دابین ده‌کرێت ئیدی ده‌بێت هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و بڕیارانه بکرێت
پێویسته بپرسین ئایا ئیتر ده‌رفه‌تێک بۆ پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه ماوه‌ته‌وه؟
ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ناوچه‌که یارمه‌تیده‌ر و هانده‌ر بوون بۆ جم و جۆڵه‌کانی داعشی ئه‌وسا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێستا، به‌ڵام ئه‌مه نابێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به گشتی و ڕۆژئاواش به تایبه‌تی.
کێ به‌رپرسه له‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی به‌رامبه‌ر کریسچیانه‌کان و ئایینه‌کانی تر ده‌کرێن له عێراقدا؟
سیاسه‌تی جیهانی به گشتی و ئه‌مریکاش به تایبه‌تی ده‌توانێت چی بکات بۆ دابین کردنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراقدا؟
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خوێنی هه‌موو که‌سێکی حه‌ڵال کردووه که وه‌ک خۆی بیر نه‌کاته‌وه، ماڵی هه‌موو که‌سێکی حه‌ڵال کردووه که پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته هه‌نگاوبنێ، وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر له‌سه‌ری کۆکن ئه‌م ڕۆژانه له عێراق به سه‌روه‌ختی حه‌ڵاڵ کردنی خوێنی یه‌کدی لێی ده‌ڕوانرێت.
ئێستاش نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی هۆکاره‌کانی پێکه‌وه ژیان و میکانیزمه‌کانی به‌رده‌وامی پێدانی هێنده لاوازن که وه‌ک نه‌بوو سه‌یر ده‌کرێن و ئه‌و ڕاستیه‌ش به ئاشکرایی خۆی نومایشت ده‌کات که هیچ که‌مایه‌تیه‌ک ناخوازێت له سنوری جوگرافیایی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌یه‌کدا بژی، ئه‌مه‌ش هه‌ر له عێراقدا نا به‌ڵکو له زۆر وڵاتی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان" دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت یان ده‌وڵه‌تی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پێکه‌وه ژیان