چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه‌ته دراوسێی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و زۆریش له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان پێویسته کورد خۆی له شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بپارێزێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوانینهشدا شه‌ڕ له نێوان چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌ن له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاوازدا.
عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌وه‌ی مایه‌ی نه‌گبه‌تیه که دراوسێیه‌کی ڕه‌زاقورس بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست بووه که ده‌ستکاری کۆی جومگه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی کردووه و ده‌شڵێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته ترسناکه کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌که‌ش دروست ده‌کات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز ڕه‌ئوف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له به‌ختی ئێمه دراوسێی دوو لایه‌نین یه‌کێکیان ئێران که سێداره به‌رهه‌م دێنێت و ئه‌وی تریشیان ده‌وڵه‌تی به ناو ئیسلامیه که پرۆسه‌ی دیموکراسی ده‌کوژێت و ده‌شڵێت ئه‌و خه‌باته سیڤیڵیانه‌ی له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا کراوه ئه‌وجا هێزێک دێت له ناوچه‌کانی خۆیدا ئه‌و خه‌باته ده‌کوژێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌زیز ڕه‌ئوف