عێراق به دۆخێکی ئاڵۆزدا ڕه‌ت ده‌بێت له ڕووی ئاسایشیه‌وه و داعش و به‌عسیه‌کان و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تریش ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌دا له‌و ناوچانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی ڕابردوو وه‌رچه‌رخانێکه له ره‌وشی سیاسی عیراق و سه‌ختیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه ڕووبه‌ڕروی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێته‌وه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی ڕوویانداوه تا ئێستا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆسه‌ر وڵاته‌که و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئێستا هه‌موو به‌رپرسانی عێراق گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌موو شتێک پێویستی به چاره‌سه‌ری کێشه ئاسایشیه‌کان هه‌یه.
هوشیار زێباری ده‌ڵێت ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ش به ته‌نها به هێزه عێراقیه‌کان ناکرێت و پێویست به هێزی تر هه‌یه وه‌ک هێزی سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ده‌شڵیت به فه‌رمی داوا له ئه‌مریکا کراوه و له به‌غدا و له وواشنتۆنیش وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی عێراق به‌رده‌وامه.
به‌ڕێز زێباری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌موو سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا به‌شدار بێت له‌م شه‌ڕانه‌ی دژی داعش و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تردا ئه‌وا بێ کێشه ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ست هه‌بوونی هه‌ر هێزێکی تری وڵاتانی ناوچه‌که له شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی سوننه‌دا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری