په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا نه‌گه‌یشته بڕیارێک سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له وڵاته‌که‌دا وه‌ک نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر داوای له په‌رله‌مان کردوه به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی داعشه‌وه پێویسته عێراق بکه‌وێته ژێر باری نائاساییه‌وه.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا ئه‌سته‌مه بتوانرێت ئه‌و دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه کۆبکرێته‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی ، هه‌روه‌هاش لایه‌نه سیاسیه‌کانیش ناگه‌نه ڕێکه‌وتنێکی له‌و شێوه‌یه، وه ده‌شڵێت هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان هه‌ر یه‌که و تێبینی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر باری نا ئاسایی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت هاوپه‌یمانی کوردستانی پێی باش نییه باری نائاسایی له ته‌واوی عێراقدا ڕابگه‌یه‌ندرێت، وه ده‌شڵێت ده‌کرێت ئه‌و باره نا ئاساییه ته‌نها بۆ ئه‌و ناوچانه ڕابگه‌یه‌ندرێت که ڕه‌وشه‌که‌ی به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی داعشه‌وه خراپ بوون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئازاد ئه‌بوبه‌کر