له ساڵی 2003 ه‌وه کورد له به‌غدا ئاماده‌یی هه‌یه، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له داوا سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و هێدی هێدی ئه‌و داوا سه‌ره‌کیانه ناویان گۆڕا و بوو به کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان.
کورد له عێراق دانانی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق به ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره داده‌نێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کان له ده‌مێکدا زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان هه‌ر ئه‌و به‌نده ده‌ستوریه خۆی به‌شێکه له سازش کردنی کورد له مافێکی مێژوویی و جوگرافیایی خۆی.
کورد زۆر ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا هه‌یه، ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی زۆریشی کردووه بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراقیش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وه‌ک باس ده‌کرێت کورد خۆی ده‌بێته قوربانی بۆ به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه.
هه‌موو ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێرمان له یاده، هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق مۆریان کرد به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌یانی لێ جێبه‌جێکرا که نوری ئه‌لمالیکی بووه‌وه به‌سه‌ره‌ک وه‌زیر. به‌نده‌کانی تری ئه‌و ڕێکه‌وتنه یان فه‌رامۆش کران یانیش هه‌ر ده‌گوترا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و گه‌ڕی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای مالیکیش ته‌واو بوو به‌ڵام قسه‌کردنه‌کانی زیاتر له 4 ساڵ هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو تا شایسته‌ی باسکردن بێت.
بۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین کێ دۆستی کورده له به‌غدا؟ کێ ده‌بێته پشتیوانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواکانی؟
پێویسته کورد چۆن سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا بکات؟
میوانی به‌رنامه:
زاگرۆس ڕێباز، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئه‌زموونی هه‌شت ساڵی ڕابردووی کورد له‌گه‌ڵ شیعه‌دا ئه‌و ئه‌زموونه نییه که بتوانرێت پشتی پێببه‌سترێت و بکرێته زه‌مینه‌یه‌ک بۆ 4 ساڵی ئاینده، ئه‌مه من نایڵێم به‌ڵکو پێداچونه‌وه‌یه‌ک به ڕووداوه‌کانی هه‌شت ساڵی ڕابردوودا زۆر شتی زیاتریشمان پێ ده‌ڵێن.
ئه‌زموونی کورد و عه‌ره‌بی سوننه له ساڵانی ڕابرددو و ته‌نانه‌ت پێستریشدا تاڵاوێکه وه‌های کردووه ژماره‌یه‌ک ساڵی تریشی بوێت تا وه‌ک قۆناغی به‌رایی هه‌ر هیچ نه‌بێت متمانه‌یه‌ک له نێوان هه‌ردوو لادا بێته ئاراوه.
ئایا له دانوستاندنه‌کانی داهاتوودا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی نێوه‌ندی عێراق کورد چ کارتێکی فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
چۆن ده‌توانێت متمانه وه‌ربگرێت تا چوار ساڵی داهاتوو نه‌بێته‌وه هه‌مان چوار ساڵی پێشوو؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه:

زاگرۆس ڕێباز

Your browser doesn’t support HTML5
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: جارێکی تریش کورد له به‌غدا