سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڤاتیکان له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس کۆبووه‌وه پاش سه‌ردانێکی چه‌ند ڕۆژی بۆ فه‌ڕه‌نسا.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت سه‌ردانه‌کان بۆ ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌وروپا گرنگ بوون له ڕوانگه‌کانی ئه‌وه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بوون و هه‌روه‌هاش ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپاش ڕۆڵی خۆایان هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستد.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فوئاد حوسه‌ین ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پاپادا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو پاپا فرانسیس زۆر ئاگادار بوو له ڕه‌وشی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ده‌شڵێت ئه‌و زانیاریانه‌شی هی ئێستا نین به‌ڵکو ده‌مێکه.
دکتۆر فوئاد ده‌شڵێت پاپا سوپاسگوزاری گه‌لی کوردستان بوو به‌هۆی میوانداری کردنی کریسچیانه‌کانی تری عێراق له هه‌رێمی کوردستان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حوسه‌ین