هه‌رێمی کوردستانی عێراق له قه‌یرانێکی داراییدایه و پسپۆڕێکی ئابووریش ئاگاهی ده‌دات هێشتا ڕه‌وشه‌که به‌به‌ریه‌وه ماوه چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا سه‌ختیه‌کی ئابووری له هه‌رێمه‌که‌دا دێته ئاراوه.
دکتۆر نه‌وشیروان ڕه‌شید، پسپۆڕی ئابووری له زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت به‌شیکی ئه‌و قه‌یرانه داراییه په‌یوه‌ندی هه‌یه به قه‌یرانی سیاسی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه و ده‌شڵێت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق میکانیزمێک و سیاسه‌تێک و سیاسه‌تێکی ئابووری ڕوون نییه که ئاڕاسته‌ی هه‌نگاوه‌کان دیار بکات.
دکتۆر نه‌وشیروان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی دارایی هه‌ر ته‌نها دۆسێی نه‌وت گرنگ نییه و پشت به‌ستن به تاکه سه‌رچاوه‌یه‌کی سروشتی بۆ ئابووری به هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت به‌ڵکو پێویسته بایه‌خ به که‌رته‌کانی تریش بدرێت له‌وانه که‌رتی کشت و کاڵ و که‌رتی به‌رهه‌مهێنان و که‌رتی خزمه‌تگوزاری. دکتۆر نه‌وشیروان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌موو که‌رسته و پێداویستیه‌کان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌رتانه بوونیان هه‌یه له هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌وشیروان ڕه‌شید، پسپۆڕی ئابووری له زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌وشیروان ڕه‌شید