ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له عێراق باس له سه‌ردانێکی سه‌ره‌ک وه‌زیر و جێگره شیعه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق و هه‌روه‌هاش سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌که‌ن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ردانه به مه‌به‌ستی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئێرانه له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ی گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری به نوری ئه‌لمالیکی.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه تاران ئه‌ڵته‌رناتیڤی نییه بۆ مالیکی و ده‌شڵێت هه‌ر که‌سێکی تریش بێ له مالیکی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت هیچ متمانه‌یه‌ک نییه که له مالیکی باشتر بێت یانیش سیاسه‌ته‌کانی جیاواز بن له سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق.
سه‌باره‌ت به لێدوانێکی ئه‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌ی ڕابردووی نوری ئه‌لمالیکی که گوتبووی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق برایه‌تی، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و لێدوانه‌ی مالیکی ته‌نها ده‌چێته خانه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و مه‌به‌ستیش لێی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌که بۆ خۆی تا گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا