وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن هێشتاش کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن له ئێستادا دابه‌شکردنی پۆسته‌کان بوونه‌ته ته‌گه‌ره.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات به‌ڕێوه له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌وا هیچ گه‌شبین نییه به چوار ساڵی داهاتووی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز گۆران ده‌شڵێت 3 لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌شداری له کابینه‌ی نوێ‌دا ده‌یده‌ن به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به هه‌مان ڕوانینی ئۆپزسیۆنیهوه گوتاره‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو وه‌ک ده‌ڵێت له پێناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا.
گۆران ئازاد ده‌شڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌خوازن به‌شدار بن له کابینه‌ی نوێ‌دا به‌ڵام هیچ لایه‌کیش ئاماده‌یی نییه بۆ له‌به‌ردانه‌واندن له پێناو پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌مدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆران ئازاد