ملیشیا ڕادیکاڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام که سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر پاریزگای ئه‌نبار له عێراق بگرن که ئه‌ویش بۆته به‌ره‌نگارییه‌کی گه‌وره له به‌رده‌م حکومه‌تی مالیکی و له ڕێی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکری ده‌یه‌وه‌ێت ناوچه‌که‌یان لێ پاکبکاته‌وه. شیکه‌ره‌وان ئاگاهی ده‌ده‌ن له مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌و ڕه‌وشه به‌ره‌و شه‌ڕێکی گه‌وره‌تری ناوخۆ له عێراقدا.
په‌رله‌مانتاری عیراقی شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی، حکومه‌تی عێراقی تاوانبارکرد که به گوته‌ی خۆی ده‌کرا بژاره‌ی تریان بگرتایه‌به‌ر به‌ر له کرده‌وه‌ی له‌شکری.
Your browser doesn’t support HTML5
گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ شوان محه‌مه‌د 8ی 1ی ساڵی 2014