له رۆژی دووشه‌ممه چ له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه یاخود میدیاکانی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی هێرۆ تاله‌بانی یان راگه‌یاند وه‌کو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی رێکخستنی یه‌کێتی له سلێمانی، ئاخۆ ئه‌م ده‌ست له کار کێشانه‌وه و ئه‌وانه‌ی تر به هۆێ سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌و بێزاری و سکاڵانه بوو که لێکه‌وته‌وه؟
کامه‌ران کوردی چاودێری کاروباری ڕامیاری و چالاکوانێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت"به تێڕوانینی من ئه‌وه‌ی که ده‌ێبینین وه یاخود ئه‌وه‌ی من له رۆژنامه‌کاندا بینیومه و به‌ر چاووم که‌وتوه و ئه‌وه‌ی به‌رێز هێرۆ خان‌یش وازی لێهێناوه، من ناوی ئه‌نێم وازهێنانه له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌ندێ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی. کاک کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی چونکه ئه‌گه‌ر سه‌ێری ئه‌و بڵاوکراوه بکه‌ێن، هێرۆ خان ڕاسته بۆ نموونه لێپرسراوی یه‌کمی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوه به‌ڵام له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا ده‌ڵێت به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی که نه‌متوانی جێ ره‌زامه‌ندی زۆربه‌تان بم بۆیه بریارم دا بگه‌رێمه‌وه مه‌کته‌بی سیاسی، وازی له پۆستێکی هێناوه به‌ڵام ئه‌رواته پۆستێکی گه‌وره‌تر. کاک کامه‌ران ده‌شڵێت ئه‌مه وه‌کو هه‌وڵێکه بۆ دامرکردنهوهی ئه‌و ناره‌زاییه، به ڵام به داخه‌وه سه‌ێر ئه‌که‌ی ئه‌وان زیاتر ئهرۆنهوه پۆسته گه‌وره‌که‌ی خۆیان و هه‌ر لێپرسراویش ئه‌بن، که ئه‌مانه له‌وه‌و پێش خۆیان بونه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌و شکه‌سته گه‌وره به‌سه‌ر یه‌کێتی دا بێنن".

Your browser doesn’t support HTML5
Kamaran Kurdi