چالاکیه‌کان بۆ پشتیوانی له‌ کوردانی رۆژئاوا

Azad Salawati

دوێنی له‌ شاری ژنێڤ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان رێکخراوه‌ کوردیه‌کان خۆپێشاندانێکیان ساز دا بۆ پشتیوانی له‌ کوردانی رۆژئاوا.
کاک ئازاد سه‌له‌واتی له‌ ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌ڵێت "ژماره‌یه‌ک له‌ رێکخراوه‌ کوردیه‌کان له‌و خۆپێشندانه‌دا به‌شداریان کردوون و نامه‌یه‌کیش ئاراسته‌ی سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان کراوه‌ بێجگه‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌و پێشیلیانه‌ی له‌ دژی کوردانی رۆژئاوا ده‌کرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

Azad Salawati


هه‌ر وه‌ها ئه‌مرۆ له‌ ئیاله‌تی مه‌شیگان ژماره‌یه‌ک له‌ کورد و دۆسته‌کانیان له‌ شوێنێکدا کۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ رۆژئاوای کوردستان. فه‌رهاد ئیبراهیم یه‌کێک له‌ چالاکان ده‌ڵێت ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک له‌ گه‌نجانی باژێری لانسن له‌ مه‌شیگان لێره‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کدا کۆبوێنه‌وه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی دارایی بۆ ئاواره‌کانی کوردی رۆژئاوا، کاک فه‌رهاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ خۆپێشاندان نییه‌ به‌ڵکۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌.


Your browser doesn’t support HTML5

Farhad Ibrahim


Xopêşandan


Xopêşandan