له کاتێکدا پروسه‌کانی ئاشتی نێوان حکومه‌تی تورکیا و پ.ک.ک به‌ره‌و پێش ده‌چێت هێشتا باوه‌ری به‌و ئه‌ندازه له نێوان هه‌ردوو لا درووست نه‌بوه، ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌کان ئاشتیانه‌یه بۆ ده‌بێت هێزه‌کانی پ.ک.ک بۆ باشوری کوردستان بکێشنه‌وه له جیاتی مانه‌وه له خودی تورکیا؟
دکتۆر خالد خه‌یاتی مامۆستای زانسته ڕامیاریه‌کان له زانکۆی لینشوپینگ له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه پرسی سه‌ره‌کی ئه‌و قوناغه‌یه ، دوواتر ئه‌وه‌ی ده‌چنه کوێ به حوکمی ئه‌وه‌ی پ.ک.ک له 15 ساڵی ڕابووردا پێگه‌ێ خۆێ له قه‌ندیل درووست کردوه جێگاێ دیکه‌ێ نه‌بوه یان هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ ئه‌وه نه‌بوه که ئه‌وانه له نێو تورکیادا جێگیر بکه‌ن، بوێه له بواری پراکتیکی و عه‌مه‌لیه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌توانی درووست بنوێنی که ئه‌وانه بۆ چی ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری تورکیا و بۆ هیچ پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌ک نییه ئه‌وانه له نێو تورکیادا به جێ بن.دکتۆر خالید له باره‌ێ دانانی چه‌که‌وه ده‌ڵی ئه‌و چه‌ک دانانه به شیوه‌یه‌کی کلاسیک نابێ ، پ.ک.ک به حوکمی ئه‌وه‌ی رێکخراوه‌یه‌کی ئه‌و په‌ڕ سنوریه واته ترانس ناسیوناله له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان چالاکی هه‌یه ، له ئه‌وروپا چالاکی هه‌یه ده‌توانی ڕێگا چاره‌ی دیکه بۆ هێزه‌کانی خۆێ بدۆزیته‌وه".

Your browser doesn’t support HTML5
Dr.Khalid Khayati