له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا کامپهێن وه یاخود هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به کۆمه‌ڵ کوژی وه‌یاخود ژینوساێدی کورده فهێلیهکانه که 33 ساڵ له‌مه‌و پێش ڕژێمی پێشووی عێراق فه‌ره‌تر له نێۆ میلیۆن کوردی فه‌ێلی به زۆر ڕه‌وانه ئێران کرد و هه‌زارانیش بێ سه‌رو شوێن مانه‌وه.
کاک جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی به‌رپرسی رادیۆ و ته‌لفزیۆنی شه‌فه‌ق و سه‌رۆکی ساندیکای ڕۆژنامه نووسانی کوردستان لقی به‌غدا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له / ڕادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" له دوای 2003 وه گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره له عێراق به‌دیهاتووه له سیستی حوکمڕانیدا وه یاخود ده‌سه‌ڵات له به‌غدا و نیسبه‌ت به کوردی فه‌ێلی هه‌ندی بریار ده‌رچووه چ له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه وه چ له ڵایه‌ن دادگاێ تاوانه‌کانی باڵاێ عێراقی که ئه‌م تاوانه بهژینوساێد ناسیوه ، که له ڕاستیدا کۆمه‌ڵ کوژیه چونکه کوردی فه‌ێلی به‌ر له هه‌موو چینه‌کانی تری کوردستان تووشی ئه‌نفال و تووشی کوشتن و زیندان و بڕین بوونه و هه‌ر له‌به‌ر ناساندنی کهێسهکه به ژینوساێد ده‌بێت مهردومهکه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه. مه‌لکشاهی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت چه‌ندین بریاری باش ده‌رچووه به‌ڵام به‌داخه‌وه بریاره‌کان پیاده ناکرێن و ده‌شڵێت کوردی فه‌ێلی به هاوڵاتی پله‌ێ دوو ته‌ماشا ده‌کرێت. کاک جه‌واد هه‌ر وه‌ها گله و گازنده‌یه‌کی زۆری هه‌یه له میدیا و ڕاگه‌یاندنی کوردی که ده‌ڵێت گرنگیه‌کی ئهوتو به کێشه‌ی کورده فه‌ێلیه‌کان ناده‌ن".

Your browser doesn’t support HTML5
Jawad Kazim Malikshahi