کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قۆڵی له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتیکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له‌م کاتانه‌دا سازدرا که جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له نه‌خۆشخانه‌یه له ئه‌ڵمانیا.
ئایا به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌که له‌م کاتانه‌دا چ گرنگیـیه‌کی هه‌بووه؟ ئایا دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال له گۆڕه‌پانی سیاسی چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت؟ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی گفتوگۆیه‌که هاوکارمان شایان پاشا له‌گه‌ڵ د. جه‌بار قادری شاره‌زای بواری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ندامی کارای ئه‌کادیمییه‌ی کوردی له کوردستانی عێراق ئه‌نجامیداوه.
د. جه‌بار له‌و باوڕه‌دایه دۆزینه‌وه‌ی جێگرێك بۆ مام جه‌لال له ناو یه‌کێتیدا کارێکی زۆر سه‌خته. و پێی وابوو دیار نه‌مانی مام جه‌لالیش له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق کێشه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کات.

Your browser doesn’t support HTML5
گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ د. جه‌بار قادر 26ی 12ی ساڵی 2012