protest in khanaqin
سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له شاری خانه‌قین: ئێمه ڕێکخراوی مه‌ده‌نین و فشارێکی مه‌ده‌نی به‌کار دێنین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان بونه‌ته‌وه.
لێژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له شاری خانه‌قین له بڵاوکراوه‌یه‌کدا داوای له هاوڵاتیان کردووه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان هی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی دیاله، که‌رکوک و سهلاحئهدین دانهکهن.
protest in khanaqin
سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له شاری خانه‌قین له گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت ئێمه ڕێکخراوی مه‌ده‌نین و فشارێکی مه‌ده‌نی به‌کار دێنین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان بونه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌شڵێت،" ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، زمانی تۆپ و ته‌یاره‌مان ناوێت و به زمانێکی جوان ڕوبه‌ڕووی سیاسه‌تی عه‌سکه‌رتاری به‌غدا ده‌بینه‌وه." سه‌لام عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی داوامان بۆ به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکان هه‌بونی هێزی دیجله‌یه.
Your browser doesn’t support HTML5
سه‌لام عه‌بدوڵا