گه‌وره ده‌مڕاستی له‌شکری عێراق هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی هێزه‌کانیان ناردۆته دوو شاره‌وه که ده‌که‌ونه ناو ناوچه جێناکۆکه‌کان.
ئه‌م گوناهبارکردنه له نێوه‌ندی هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری پشێوی و ناکۆکیه‌کانه له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و هه‌رێمی خودموختاری کورده‌کاندا.
کۆلۆنێڵ زیا ئهلوهکیل، به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که بنکه‌ی موشه‌کی و تۆپخانهشیان له‌گه‌ڵه چونه‌ته ناو شاره‌کانی خانه‌قین و که‌رکوکیشه‌وه.
هه‌ردوو شاری خانه‌قین و که‌رکوک به‌شیکن له‌و ناوچانه‌ی به ناوچه دابڕێندراوه‌کان ناودێر کراون و وه‌هاش بڕیاره ئایندهی ئه‌م شارانه و زۆر ناوچه‌ی تریش له عیراقدا به‌پێی به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراق دیاربکرێن.
ئهلوهکیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که به‌شێک له پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به جل و به‌رگی سیڤیڵیهوه چوونه‌ته ناو شاره‌کانه‌وه.
به‌ڵام هاوکات مه‌حمود سه‌نگاوی ، که سه‌رکرده‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه نکوڵی له‌و هه‌واڵه کردووه.
په‌یوه‌ندیه خراپه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له مانگی ده‌ی ڕابردووه‌وه خراپتر بوون به‌هۆی پێکهێنانی هێزێکی نوێی له‌شکرییه‌وه له‌لایه‌ن نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه به ناوی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و له ناوچه جێناکۆکه‌کان دانراوه.
نوری ئه‌لمالیکی

دیمه‌نێکی شاری که‌رکوک

دیمه‌نێک له خانه‌قینه‌وه